هه‌فتانه له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌قه‌مه‌نی ده‌نارد بۆ پێشمه‌رگه‌کانی کوبانێ، ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌بێت حکومه‌تی تورکیا به‌ری له وه‌جبه‌یه‌کی نوێی ته‌قه‌مه‌نی گرتووه له خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی نێوان هه‌رێم و تورکیا‌و ناهێڵیت وه‌ک جاران بگه‌یه‌نرێته پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه گووله تۆپ و کاتیوشاو پێداویستی ئه‌و چه‌که قورسانه‌ن که به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌کانی کوبانیه‌وه‌ن‌و رۆژانه بۆ درێژه‌دان به‌شه‌ڕه‌که دژی چه‌کدارای داعش پێویستیان پێیه‌تی.
سپی زانیویه‌تی که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و خودی مسته‌فای سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش له‌و پرسه ئاگادار کراوه‌ته‌وه.
له‌کاتی رزگارکردنی شاری کوبانێه‌وه له‌ده‌ست چه‌کدارانی داعش حکومه‌تی تورکیا‌و خودی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته ته‌یب ئۆردغان چه‌ند جارێک هێرشی توند ده‌کاته سه‌ر کوردانی رۆژئاوا‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که به‌هیچ جۆرێک ڕێگا ناده‌ن کورد حوکمی زاتی وه‌ربرگرێت.