ئه‌مرۆ 2-2 گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌کان له‌نزیک شه‌نگال دۆزرایه‌وه که ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان باس له هه‌بوونی 15 ته‌رم ده‌که‌ن له‌ناو گۆڕه‌که‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له نێو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاانه‌وه له شه‌نگال به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مرۆ له ناوچه‌یه‌کی نزیک ناحیه‌ی سنون و خانه‌سوور گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که تئێستا 15 ته‌رمی ژن و پیاو مناڵ له‌ناو گۆڕه‌که‌دا بوون و گه‌ڕان به‌شوێن گۆڕی تردا له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.