کۆسرەت رەسوڵ: سه‌ربڕینی داعشێک دژ و پێچه‌وانه‌ی ئاکاری شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌یە
کۆسرەت رەسوڵ
کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، وێڕای ده‌ستخۆشی له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه که به‌رگری له بست به بستی ئه‌م خاکه ده‌که‌ن، ئاگاداریان ده‌کاته‌وه که، یاساکانی جه‌نگ په‌یڕه‌و بکه‌ن و هه‌ر که‌سێکیش پابه‌ندی بڕیاره‌که نه‌بێت به توندترین شێوه سزا ده‌درێت.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ له به‌شێکی په‌یامه‌که‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت: "له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا دیارده‌یه‌کی نوێی قێزه‌ونی دوور له که‌لتوور و نه‌ریت و ئاکاری کوردانه و کورده‌واری بڵاو بووەته‌وه، که سه‌ربڕینی داعشێکه، به راستی ئه‌و کاره دژ و پێچه‌وانه‌ی ئاکاری شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه".
ده‌قی ئاگاداریه‌که:
ئاگادارییه‌ک له کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه
پێشمه‌رگه گیانله‌سه‌رده‌سته‌کانی کوردستان، پارێزه‌رانی خاک و نه‌ته‌وه، وێڕای دوباره ده‌ستخۆشیمان له‌و به‌رگری و هه‌ڵمه‌ته قاره‌مانانه‌تان بۆ پاراستنی بست به بستی خاکی کوردستان له شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی تاریکی و پارێزه‌رانی نه‌ریتی وه‌حیشگه‌ری تیرۆریستانی داعش، به‌ڵام له دوایین هێڕشی ئه‌وان و تێکشکاندنی له‌لایه‌ن ئێوه‌وه، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا دیارده‌یه‌کی نوێی قێزه‌ونی دور له که‌لتوور و نه‌ریت و ئاکاری کوردانه و کورده‌واری بڵاو بووەته‌وه، که سه‌ربڕینی داعشێکه، به راستی ئه‌و کاره دژ و پێچه‌وانه‌ی ئاکاری شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه، به درێژایی ده‌یانساڵی به‌رگری و مقاوه‌مه‌تی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه له‌پێناو مانه‌وه‌یدا، ئه‌وه یه‌که‌مجاره له یاسا و رێسا و نه‌ریته‌کانی ئه‌م گه‌له جوامێره‌دا ئه‌و کاره روو بدات، به درێژایی مێژوی شوڕش و به‌ره‌نگارییه‌کانمان ئێمه یاساکانی جه‌نگمان پاراستوه و به گوێره‌ی بنه‌ماکانی که‌لتوور و ئایینه‌کانمان هه‌ڵسوکه‌وتمان له‌گه‌ڵ کوژراوه‌کانی دوژمنانماندا کردووه و به گوێره‌ی یاسا په‌یڕه‌وکراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش رێزمان له دیله‌کان گرتووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان دڕنده و بێبه‌زه‌یش بووبن.
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان: داعشی دوژمنی ئه‌مجاره‌مان، ده‌یانه‌وێت ئێمه له‌گه‌ڵ خۆیاندا یه‌کسان بکه‌ن له توندوتیژی، بۆیه پێویسته ئاگاداری ئه‌و نیه‌ت و مه‌رامه‌یان بن، ئێوه دیفاع له خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن، ئێوه به ناوی مرۆڤایه‌تییه‌وه دژی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی ده‌جه‌نگن، مرۆڤایه‌تیش ئه‌و کارانه ره‌ت ده‌کاته‌وه.
بۆیه ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه له دووباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و کارانه و ئه‌وه‌شی له به‌رپرس و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و کارانه ئه‌نجام بده‌ن، یان رێگه بده‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه به توندترین شێوه سزا ده‌درێت.
بژین بۆ پاراستنی کورد‌و کوردستان...
کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
2-2-2015
PM:02:06:02/02/2015