كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان‌و حكومەتی هەرێم كۆتایی پێهات

كۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەكەی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەهەولێر كۆتایی پێهات‌و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا جارێكی دیكە كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیەدا زانیارییەكان لەسەر كێشەو گرفتەكانی بەردەم كارەكانی حكومەتی خرایەڕوو و بڕیاردرا چارەسەرییەكان لەكۆبوونەوەی داهاتوودا لەلایەن هەر پێنج لایەنە سیاسییەكە بخرێتە ڕوو.

هەروەها چەندین تەوەر لەكۆبوونەوەكەدا قسەو باسی لەسەر كراوە  لەوانە دۆخی پێشمەرگە و شەڕی دژی داعش، قەیرانی دارایی هەرێم و رێکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر و دۆخی سامانە سروشتیەکانی هەرێم، هەریەکە لە وەزیرە پەیوەندیدارەکانی ئەو سێ وەزارەتە (پێشمەرگە، دارایی و ئابوری، سامانە سروشتیەکان) راپۆرتی خۆیان پێشکەش کردوە و وردەکاری دۆخەکەیان رونکردوەتەوە.

لەكۆبوونەوەی داهاتووی لایەنە سیاسیەكانی بەشداربوونی هەرێم ئاماژە بەوە كرا بۆ چارەسەری گرفتەكان لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی دیكە ساز بكرێـت.





PM:03:12:02/02/2015