فۆرمی دامه‌زراندنی مامۆستا دابه‌شده‌كرێت
بێجگە لە ناوەندی پارێزگاكان دابه‌شكردنی فۆرمی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌ستپێده‌كات.
لەمبارەیەوە كەمال نوری بە NNAی وت:"دابه‌شكردنی فۆرمی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌گرێبه‌ست، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ ده‌ستپێده‌كات، هه‌ر كه‌س بیه‌وێت به‌گرێبه‌ست وه‌ك مامۆستا دابمه‌زرێت، په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كات‌و ئه‌وانیش به‌گوێره‌ی ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ریانده‌گرن".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕونیكرده‌وه، دابه‌شكردنی فۆرم بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت‌و پاشان فۆرمه‌كان ده‌گێڕدرێنه‌وه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌ره‌ده بڕیاریان له‌سه‌رده‌دات.
كه‌مال نوری وتیشی:"دابه‌شكردنی فۆرم ناوه‌ندی پارێزگاكان ناگرێته‌وه، واته په‌روه‌رده‌ی ناوشاری (كه‌ركوك، هه‌ولێر، سلێمانی‌و دهۆك) ناگرێته‌وه".
PM:03:24:02/02/2015