"وەزارەتی ئەوقاف پشتگیری دروستكردنی گۆڕستانێك بۆ چەكدارانی داعش دەكات"
لاشەی کوژراوەکانی داعش
وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كورستان پشتگیری دروستكردنی گۆڕستانێك بۆ چەكدارانی داعش دەكات‌و سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش ئەو كارە بە باش نازانێت‌و دەڵێت باشترە گۆڕستانێك بۆ شەهیدانی كوردستان دروست بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌پێشنیازی دروستكردنی گۆڕستانێكی تایبه‌ت به‌چه‌كدارانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان، (مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به NNA ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌یان گۆڕ هه‌ن كه بۆ نمونه له‌هه‌ولێر كه هه‌ندێك به‌مه‌زاری پیاو چاكیان ده‌زانن‌و هه‌ندێكیش به‌داگیركه‌ر، كه مێژوه‌كه‌یان نه‌زانراوه‌و ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌شێواندنی مێژو.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، پێده‌چێت له‌ئاینده‌دا له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌دا، ئێسك‌و پروسكی چه‌كداره كوژراوه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌ركه‌ون‌و هه‌ندێك وه‌ك "شه‌خس"و پیاوی ئاینی‌و پیاو چاك ته‌ماشایان بكه‌ن، وتیشی:"بۆئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه ببێته به‌شێك له‌مێژوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و قاره‌مانی پێشمه‌رگه ده‌ربخات، من داوامكردوه گۆڕستانێك بۆ چه‌كدارانی كوژراوی گروپی تیرۆرستی داعش دروستبكرێت‌و به‌ڕونی‌و گه‌وره‌یی له‌سه‌ری بنوسرێت، ئه‌مه گۆڕستانی ئه‌و داعشانه‌یه به‌نیازبون كوردستان داگیربكه‌ن"، ئه‌وه‌شی ڕه‌تكرده‌وه داوایكردبێت له‌هه‌ر شارێك گۆڕستانێك، بۆ چه‌كدارانی كوژراوی گروپی تیرۆرستی داعش دروستبكرێت، به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك گۆڕستان دروستبكرێت‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، شوێنی گۆڕستانه‌كه‌ش دیاریبكرێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێشنیازه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، پشتگیریی لێده‌كرێت‌و بڕیاریشه، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕستانه بدات.
لەبەرامبەردا ئاری هەرسین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆساید له‌په‌رله‌مانی كوردستان، لە لێدوانێك بۆ سپی میدیا دروستكردنی گۆڕستانێكی تایبەت بە چەكدارانی داعش بە نادروست دەزانێت‌و دەڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕستانه له‌هه‌رێم بكرێته‌وه، پێده‌چێت له‌ئاینده‌دا، له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه بكرێته شوێنێكی پیرۆز‌و وه‌ك شوێنی پیاوچاكان ته‌ماشای بكرێت، ئاری هه‌رسین ئه‌وه‌شی به‌دورزانی، گروپی تیرۆرستی داعش ئاماده‌یی تێدابێت، ئاڵوگۆڕ به‌ته‌رمه‌كانی بكات، وتیشی:"پێناچێت داعش ئه‌وه‌نده هه‌ستی مرۆڤایه‌تی تێدابێت، ئاڵوگۆڕ به‌ته‌رمه‌كانی بكات".
ئاری هەرسین جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته له‌بری گۆڕستانی داعش، له‌هه‌ر پێنج پارێزگای (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك‌و هه‌ڵه‌بجه)، گۆڕستان بۆ شه‌هیدانی كورد‌و كورستان دروستبكرێت‌و ڕێز له‌شه‌هیدانی كورد بگیرێت.
PM:04:00:02/02/2015