داعش رایدەگەیەنێت دوو پێشمەرگەی سەرىریوە کە یەکێکیان ئەفسەرە بووەو ماوەیەکە لای ئەو رێکخراوە دیلبوون.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە لاپەڕەی ولایەتی دیالە داعش رایگەیاند کە دوو پێشمەرگە کە یەکێکیان ئەفسەرە، سەردەبڕێت.
ئەو ڤیدیۆیە کە داعش دوو رۆژ لەمەوبەر لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و یۆتوب بڵاویکردۆتەوە چەند کردەوەیەکی تری تێدا تۆماکراوەو دواتر مۆنتاژ کراوە، کە چەند هێرش و خۆکوژی گرتۆتە خۆی کە چەکدارەکای ئەو رێکخراوە دەیکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ ئەم ڤیدیۆیەی پشتڕاستنەکردۆتەوەو هاوکات وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمیش هیچی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.