پۆلیسی سلێمانی: هیچ گروپێك بۆ لێدانی هاوڵاتیانی عەرەب دروست نەبووە

‌سلێمانی
پاش دروست بوونی دەنگۆی سەرهەڵدانی گروپێك بۆ لێدانی هاوڵاتیانی عەرەب لەسلێمانی، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو دەنگۆیان رەتدەكاتەوە.

لەمبارەیەوە نەقیب نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای بە (SNN)ی راگەیاند، ئەو دەنگۆیە بەھیچ شێوەیەک راست نییەو ئێمە بەدواداچوونی وردیشمان بۆ ئەو بابەتە کردووە، بەڵام لەھیچ شێوەیەک راست نییە .

وتیشی، راستە شەڕ بووە لەنێوان دوو کەسدا کە رەنگە لەنێوان کوردێک و عەرەبێکدا بووبێت، ئەم جۆرە شەڕانەش نەک تەنھا لەنێوان کوردو عەرەب، بەڵکو لەنێوان کورد و ھاوڵاتی ئێرانی و تورکی و بیانییەکانی تریش روویداوەو ئەم حاڵاتانەش لەھەموو دنیادا روودەدات و ئاساییە، بەڵام وەک ئەوەی لەناو ھاوڵاتیاندا بڵاوبۆتەوەو گرووپ درووست بووبێت بۆ ئەوەی لەھاوڵاتیانی عەرەب بدەن بەھیچ شێوەیەک راست نییەو گرووپی لەو جۆرە بوونی نییە .

لەرۆژانی رابردووش گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە چەند كەس لە هاوڵاتییەكی عەرەب دەدەن، بەڵام شوێنی رووداوەكە ئاشكرا نەبووە.




PM:02:07:03/02/2015