"حكومەت نرخی بەنزینی كەم كردەوە"
حكومەتی هەرێمی كوردستان نرخی نوێی بەنزینی كەم كردەوە‌و بۆ ئۆتۆمبیلی تایبەت 750 دینار‌و بۆ تاكسی و پاس بە 500 دینار دەبێت.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (KNN) سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كە هه‌فته‌ی ڕابردوو دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوار سه‌عاتی، لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێم، بڕیاری داوه نرخی به‌نزین دابه‌زێنێت.
بەوتەی سەرچاوەكە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه، نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له 900 دیناره‌وه كه‌مبكرێته‌وه بۆ 750 دینار‌و نرخی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاس وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه كه 500 دیناره و به‌پێی كارت، هه‌فتانه 80 لیتر وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و ووزه‌دا، نرخه نوێیه‌كه به‌ره‌سمیی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و كاری پێده‌كرێت".
PM:09:37:03/02/2015