ژماره‌ی شه‌هیده‌کانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا 999 پێشمه‌رگه‌و 4 هه‌زارو 596 پێشمه‌رگه‌ش برینداره‌و 3000 چه‌کداری داعش‌یش کوژراون.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌بار یاوه‌ر له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند" له دوای 10ی حوزه‌یرانی 2014 تا 3ی شوباتی 2015، 999 پێشمه‌رگه شه‌هید بووه‌و چوار هه‌زار و 596 پێشمه‌رگه بریندار بووه".
دوێنێ بارزانی له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی رایگه‌یاند که داعش نزیکه‌ی 3000 هه‌زار چه‌کداری لێ کوژراوه.
هه‌روه‌ها بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که تا ئێستا 800 پێشمه‌رگه شه‌هید بووه" 300 یان پله‌ی باڵای سه‌ربازیان هه‌یه".
کۆنگره‌که‌ی جه‌بار یاوه‌ر که له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سازکرابوو له‌سه‌ر پێشاندانی وێنه‌کانی شه‌ڕی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ داعش وتی" بڵاوکردنەوەی وێنەی شەڕەکان خزمەت بە تیرۆریستان دەکات". ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی شیاو له‌گه‌ڵ دیله‌کانی و لاشه‌ی کوژراوه‌کانی شه‌ڕ بکرێت".