بارزانی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی بەشداری لە كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی مەسعود بارزانی بهرهو ئهڵمانیا بهرێكهوت.
بهپێی ههواڵێكی سایتی سهرۆكایهتی، بارزانی بە یاوەریی شاندێكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی ئاسایشی جیهانی لە شاری میونیخ لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێ كەوت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بانگهێشتی ئەم كۆنفڕانسە كراوە، لەو كۆنفڕانسەدا چەند ڕۆژێك دەخایەنێت، ژمارەیەكی زۆری سەرۆكی وڵاتانو سەرۆك وەزیرانو پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بەشدار دەبن.
بڕیاریش وایە بارزانی لە كۆنفڕانسەكەدا وتارێك پێشكەش بكاتو ژمارەیەك دیدارو چاوپێكەوتنو كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرسانی وڵاتانی بەشداربووی كۆنفڕانسەكە هەبێت.
PM:01:55:05/02/2015