هێزی پێشمه‌رگه به‌یانی ئه‌مرۆ 6-2 کاتژمێر 8 له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه ده‌ستی به هێرشکردن بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی وانکێ و گونده‌کانی و له‌گه‌ڵ شارۆچکه‌که پێشمه‌رگه توانیویه‌تی هه‌ر دوو گوندی ده‌واسه‌و موشره‌ف ئازاد بکات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه له‌باکوری رۆژئاوای موسڵ به سپی میدیای راگه‌یاند که ئێستا پێشمه‌رگه له سنوری شاری موسڵه‌وه ته‌نها 15 کم دووره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که چه‌کدارانی داعش به ده‌یان که‌سیان لێکوژراوه‌و لاشه‌ی 8 که‌سیان له‌به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه.
سه‌باره‌ت به قوربانییه‌کانی پێشمه‌رگه، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له‌هێرشه‌که‌ی ئه‌مرۆدا 3 پێشمه‌رگه شه‌هدیبوون که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ره.