16 گوندی دیكه له‌كۆبانێ ئازادكران
پرۆسەی ئازادكردنی گوندەكانی دەوروبەری كۆبانێ لەدەست چەكدارانی داعش بەردەوامە‌و لە 24 كاتژمێری رابردوو 16 گوندی سنوری ئەو شارە لەلایەن شەڕڤانانەوە ئازاد كران.
بەپێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ر 24، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه هێرشێكی به‌رفراوان‌و توندیان كردۆته سه‌ر چه‌ته‌كانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری كۆبانێ، له‌ئاكامدا توانیویانه زه‌برێكی كوشنده له‌داعش بده‌ن‌و 16 گوندیان كۆنترۆڵكردۆته‌وه، كه تا دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابون.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان باسیان له‌وه‌كردوه، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی كورد‌و چه‌ته‌كانی داعشدا ڕویداوه، هێزه كوردیه‌كان بێجگه له‌ئازادكردنی گونده‌كان، ده‌یان داعشیان كوشتوه‌و ده‌ستیشیانگرتوه به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی‌و چه‌كدا.
شه‌ڕڤانه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، ته‌رمی 17 تیرۆرستیان له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌ستیشیانكردوه به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مین‌و بۆمبانه‌ی، كه چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌دا چاندویانن.
جه‌ختیشیان له‌وه‌كردۆته‌وه، به‌رده‌وامده‌بن له‌هێرش‌و په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر داعش، هه‌تا سه‌رجه‌م گونده‌كانی كانتۆنی كۆبانێ له‌چه‌ته‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه.
PM:03:26:06/02/2015