شاجوانی توركیا بەتۆمەتی سوكایەتی بە ئەردۆغان دەستگیركرا

"مەروە بویوكسراك" شاجوانی پێشووی توركیا بەتۆمەتی سوكایەتی كردن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیر كرا.

بەپێی راپۆرتێكی (یوم الاول) بویوكسراك، لە شیعرێكی تەنزدا كە لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكراوەتەوە، گاڵتە بە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات‌و رەخنە لەسیاستەكانی دەگرێت.

بەپێی دەستوری توركیا هەركەس سوكایەتی بە سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بكات ماوەی 6 مانگ زیندانی دەكرێت.




PM:03:29:06/02/2015