سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه " له‌گه‌ڵ برا کورده‌کان رێککه‌وتووه که ئه‌وان ئازادن سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نن، یان له عێراقدا ده‌مێننه‌وه".
ماڵپه‌ڕی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" به‌شه ئینگلیزیه‌که‌ی له‌زاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه بڵاویکرده‌وه که برا کورده‌کانی سه‌رپشک کردووه که ئازادن له مانه‌وه، یان راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی و هاوکات ئه‌و زه‌ویانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی رێکخراوی " داعش" کورد ئازادیان ده‌کات به‌غدا جێی ده‌هڵێت بۆ خۆیان.( به‌پێی قسه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بیه).
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بادی که له ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاوکراوه‌ته‌وه هه‌ر زوو هه‌ندێک میدیای عه‌ره‌بی عێراقی بڵاویان کرده‌وه له‌وانه ماڵپه‌ڕو رۆژنامه‌ی ده‌ستور.