یەكێتی ئەوروپا یەك ملیار یۆرۆی بۆ شەڕی داعش تەرخان كرد
شەڕی پێشمەرگە دژی داعش
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو یەكێتییە بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی شەڕی داعش لە عێراقو سوریا بڕی یەك ملیار یۆرۆی تەرخان كردوە.
بەپێی راپۆرتێكی هەواڵنێری فەرنسا، فدریكۆ مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لەمبارەیەوە وتی: ئەم بڕە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاشتی لەو ناچەیەك كە لەنزیكی ئێمەیەو ماوەیەكی زۆرە بەهۆی توندوتیژیو تیرۆریزمەوە وێران بووە.
وتیشی: پاش كوشتنی مەعاز كەساسبە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، ئەوە دەركەوت كە تیرۆریزم هیچ سنورێكی نیەو هەر بۆیە وڵاتانی ئەندام لەیەكێتی ئەوروپا بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریاو عێراق بڕی یەك ملیار یۆرۆیان تەرخان كردوە.
PM:03:24:07/02/2015