كۆمەڵ: عەلی باپیر تەنیا بەمەبەستی پیرۆزبایی پەیوەندی بە مەلا كرێكارەوە كردوە

‌عەلی باپیر
راگەیاندنی مەكتەبی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە روونكردنەوەیەكدا وەڵامی برا گەورەی مەلا كرێكار لەبارەی پەیوەندی ناوبراو بە مەلا كرێكارەوە دەداتەوە و رایدەگەیەنێ لە پەیوەندییەكەدا بە هیچ جۆرێ باس لە زیادبوون ‌و كەمبونەوەی لایەنگرانی مەلا كرێكار نەكراوە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "لە مەكتەبی ئەمیر رایدەگەیەنین كە مامۆستا عەلی باپیر تەنیا بە مەبەستی پیرۆزبایی ‌و بەخێرهێنانەوەی لە زیندان پەیوەندیی بە مامۆستا كرێكارەوە كردووە و بە هیچ شێوەیەك باس لە كەم‌كردن ‌و زیادكردنی لایەنگرانی نەكردوە و ئەسڵ ‌و ئەساسی نییە و ئەو قسەیە قسەی خالد رەنجدەر خۆیەتی”.



PM:04:13:08/02/2015