بەهۆی شەڕ‌و پێكدادانەكانی گەریلاكان هەپەگە بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا 58 گەریلا شەهید بوون.
ماڵپەڕی رۆژنیوز نزیك لە پەكەكە لەزاری فه‌رمانده‌یی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له 05.08.2014 تاکو ئه‌مڕۆ (58) گه‌ریلای هه‌په‌گه ، یه‌ژه‌ئا ستار و شه‌رڤانانی یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال ( یه‌به‌شه ) له شه‌ڕه‌کانی به‌رگری کردن له باشووری کوردستان دا شه‌هیدبوون.
جگه له‌وه‌ش ده‌یان گه‌ریلا و شه‌رڤانی کوڕ و کچ برینداربوون، که هه‌ندێکیان برینه‌کانیان سه‌خته وتا ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان.
گه‌ریلا و شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه له 19.12.2014 وه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی شنگال کرد و تا ئێستاش ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه.
گه‌ریلاکان له هه‌رێمه‌کانی که‌رکوک،شنگال،جه‌له‌ولا،خانه‌قین و مه‌خموور له سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕدان بۆ به‌رگری کردن له باشووری کوردستان ، له‌به‌رامبه‌ر هێرشی چەكدارانی داعش، گه‌ریلا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له‌و هه‌رێمانه خه‌ڵکی باشوور ده‌پارێزن.
فه‌رمانداری هه‌په‌گه ڕایگه‌یاندبوو که‌له هێڵی که‌رکوک و مه‌خموور 5 گه‌ریلایان له به‌رخۆدانی به‌رگری کردن دا شه‌هیدبوون.