بارزانی رایگه‌یاند: به‌سنگی فراوانه وه‌ریده‌گرم که سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌بم و ئه‌وه هه‌ستی راسته‌قینه‌ی منه و حەزدەکەم ئەو ئەمانەتە بدەمە دەست کەسێکی دیکە".
له به‌شی دووه‌می چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حه‌یات، بارزانی له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ له‌وانه: پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و داعش و حه‌شدی شه‌عبی و نامه گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان و مالکی و په‌یوه‌ندییه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌ریکا، قسه ده‌کات.
له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم، بارزانی ده‌ڵێت" هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەم تا ژیانم ماوە سەرۆک بم، رێگە بەخۆم نادەم ئەزموونی ئەوانی دیکە دووبارە بکەمەوە، من دەمەوێت لە کاتێکدا دەست لە پۆستەکەم هەڵبگرم، خەڵک داوام لێدەکەن وازنەهێنم. بە ئاشکراش دەڵێم مێژووی تێکۆشانی من و سومعەتی من گەورەترن لەو کورسییەی لەسەری دانیشتووم".
سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی و هاتنی 5 هه‌زار له‌و هێزه بۆ که‌رکوک، بارزانی ده‌ڵێت":" پێویستمان بە حەشدی شەعبی نییەو رێگە بە هیچ هێزێکیش نادەین بێتە ناو کەرکووک، ئەگەر پێویستیشمان پێ‌بوو داوا لە هاوڕێ و هاوپەیمانەکانمان دەکەین".
ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووپای عێراق بۆ که‌رکوک به‌تایبه‌تی دوای شکستی داعش، بارزانی ده‌ڵێت" پێویسته بزانین، چۆن دەگەڕێنەوە؟ بۆچی دەگەڕێنەوە؟ چی دەکەن؟ پێشمەرگە لەکوێ دەبێت و سوپا لەکوێ دەبێت؟ بەیەكەوە لەکوێ دەبن؟ بارودۆخەکە پێویستە روون بێت و له‌یه‌ک بگه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا بارزانی له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانێت هاوڕێی بایدن و قاسمی سلێمانی بیت، بارزانی ده‌ڵێت" من پرسی گەلەکەم لەلا گرنگترە، هاوڕێیەتیکردنم لەگەڵ ئەوانی دیکە لە به‌ر رۆشنایی ئەو پرسەوەیە، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە پرسی گەلەکەمە و نابمە بەشێک لە کێشەی نێوان ئەمریکا لەگەڵ ئێران، من لە شه‌ڕێکی چارەنووس سازدام لەگەڵ دوژمنێکی سەرسەخت (داعش)، ئەگەر بایدن یان سولەیمانی یارمەتیم بدەن، پێویستە سوپاسیان بکەم".
سه‌رۆکی ماوه بۆ درێژکراوی هه‌رێم ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که نامه گۆڕینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی زیندانکراوی په‌که‌که هه‌یه له رێگای له‌یلا زانانه‌وه.
بارزانی سه‌رله‌نوێ ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که له‌شه‌ڕی داعشدا زیاتر له 3000چه‌کداری ئه‌و هێزه کوژراوه.
له‌سه‌ر مالکی و هه‌ڵوێست و نیه‌ته‌کانی، بارزانی وتی" من له‌وه دڵنیام ئەو خواستی هەبوو، شکۆی پێشمه‌رگه بشکێنێت، بەڵام لە هەمانکاتیشدا دڵنیا بووم لەوەی کە ناتوانێت".