هەولێر.. دوا ئاماری گیراوانی چاكسازی گەوران ئاشكرا دەكرێت

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی باڵەخانەی نوێی چاكسازی گەوران لەهەولێری كرد‌و دوایین ئاماری گیراوانی چاكسازی گەورانی ئەوشارەش ئاشكرا دەكات.

ئەمرۆ سێ شەممە 10/2/2015 وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی باڵەخانەی نوێی چاكسازی گەورانی شاری هەولێری بەسەركردەوەو لەنزیكەوە چاودێری تەواوكردنی كارەكان و بەدواداچوونی بۆ كێشەو گرفتەكان كرد .

محمد هاودیانی, وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و ئەحمەد نەجمەدین, بەرێوبەری گشتی چاكسازی و دێدەوان ئەحمەد, بەرێوبەری چاكسازی گەورانی هەولێر سەردانی باڵەخانەی نوێی چاكسازی گەورانی هەولێریان كرد كە دەكەوێتە ناحیەی كەسنەزان .
لەو بەسەركردنەوەیەدا وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی چاودێری تەواوی بەرێوەچوونی كارەكانی كردو لەو كێشەو گرفتانەی پرسیەوە كە هاتونەتە پێشەوەو بونەتە هۆكاری دواكەوتنی كردنەوەی چاكسازیەكە .

جێی باسە لەماوەیەكی نزیكدا سەرجەم سزادراوانی چاكسازی گەورانی هەولێر كە لە ئێستادا بە (محەتە)ناسراوە دەگوزارێنەوە بۆ باڵەخانە نوێیەكەی چاكسازی و لە ئێستاداو بەپێی دوایین ئاماری ئەمرۆ سێ شەممە 10/2/2015 تەنها 723 سزادراو هەیە .
تی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوەری .

لە كۆبونەوەیەكدا عەلی حسێن, بەرپرسی لقی دووی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی بۆ پرۆژەو كارەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی خوسات و ئامادەیی خۆشیانی راگەیاند بۆ هەموو هاوكاریەك .
لای خۆشیەوە محمد هاودیانی, وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان كە حكومەتێكی بنكە فراوانە ئامانجی بەشداریكردنمان تێیدا, سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی و خزمەتكردنی هاوڵاتیانەو ئێمە بە روحیەتێكی حكومەتەوە كاردەكەین نەك حزبیانە, پێویستە حزبەكان بەیەك چاو سەیری حكومەت بكەن و جیاوازی لەنێوان وەزارەتەكان نەكەن .

لەتەوەرەیەكیتری كۆبونەوەكە باس لە ئەو كێشەو گرفتانە كرا كە روبەرووی هەرێمی كوردستان بۆتەوەو لەسەر روبەرووبونەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەرامبەر بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش جەخت لە یەكریزی و یەكدەنگی سەرجەم لایەنەكان كرایەوە, وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیش ئاشكرای كرد كە قەیرانی دارایی كێشەی بۆ پرۆژەی وەزارەت درووست كردووەو بەشێكیشی پەك خستووە .



PM:03:55:10/02/2015