ئەو لایەنەی چەک بە داعش دەدات ئاشکرا بوو
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌من و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئاشكرایدەكات كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی ده‌ده‌نه چەكدارانی داعش.
حاكم زاملی، سەرۆكی لیژنەی ئەمن‌و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی وتی "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین ئه‌وه‌یه، كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان یارمه‌تی سه‌ربازی ده‌ده‌نه داعش".
وتیشی: "كه وێنه و ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدایه كه ئاشكرایده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ چه‌كدارانی داعش فڕێده‌ده‌نه خواره‌وه".
زاملی داواشیكرد، حكومه‌تی عیراق روونكردنه‌وه‌ی پێویست بداته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌وباره‌یه‌وه، روونیشیكرده‌وه، كه ئه‌و فڕۆكانه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و یاریگای فه‌لوجه و ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په و زڵوعیه و یه‌سریب و بیابانی ئه‌نبار چه‌ك ده‌ده‌نه داعش.
وتەکانی زاملی لە کاتێکدایە کە تا ئیستا ئەمەریکا و هیزەکانی هاوپەیمان و هیچ لایەنێکی فەرمی ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەکردوەتەوە.
PM:05:03:10/02/2015