كاتی پێدانی موچه‌ی مامۆستایان دیاری كرا
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیار وایه له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا موچه‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شبكرێت.
م. نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی رابردووی مامۆستانیان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، په‌یوه‌ندیم كرد به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئه‌وانیش پێیان راگه‌یاندم كه له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی مانگی 12 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی كه له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه گوایه رۆژی شه‌ممه به‌رواری 14-2-2015 مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت، م. نه‌جمه‌دین عه‌لی: تائێستا له‌و باره‌یه‌وه ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه، هه‌ركاتێك ئاگاداركراینه‌وه، ئێمه‌ش ژمێریاری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایتییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سلێمانی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه.
PM:03:53:12/02/2015