کادریری کۆمه‌لێ ئیسلامی سۆران عومه‌ر له پۆستێکدا له فه‌یسبووک ده‌ڵێت: ئەوەی بڵێ داعشم نەناسیوە ڕاست ناكات! داعش نەناسراو نین، لەهەموو هێزێك سەریحتر و ڕوو هەڵماڵراوترن، ئەوەی دەیكەن بڵاوی دەكەنەوە.
سۆران عومه‌ر له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له پۆستێکدا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی مه‌لا کرێکار بهێنێت ده‌ڵێت" ئەوەی داعش باوەڕی پێیەتی دەیڵێن، ئەوەی قەناعەتیانە بەشەق و چەقۆ دەیسەپێنن، كورد بەكافرو مورتەدو بەرەی سەلیبی دەزانن، پێكهاتەی توندڕەوترینەكانی جیهانن لە قاعیدە و هەموو عەنیفەكانی تر پێكهاتوون".
سۆران عومه‌ر له‌و کۆمێننته‌دا باس له‌وه ده‌کات که‌پێویست ناكات كە لەگەڵیانی جورئەت نەكەی باسی بكەی یان بڵێی نایانناسم!و ده‌ڵێت" بۆ مەسڵەحەتی خۆت چونكە ئەو زەمانە نەماوە دڵت لەگەڵ چەقۆكەی داعش بێ و جەستەت لەكوردستان!بەرەی سێیەم لەنێوان داعش و دژی داعشدا نەماوە، ئەوەی بێدەنگە لەگەڵیانە و ئەوەی دژیانە دوژمنیانە و دەبێت لەبەری میللەتەكەی بێت، لەو نێوەندەدا ڕێگای سێیەم نیە".
سۆران عومەر كە ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانیشه ده‌ڵێت"ئەوەی لەگەڵ داعش نەبێت تەكفیری دەكەن و بیگرن سەریشی دەپەڕێنن و شەق شەقێن بەكەللە سەری ئەكەن، ژن و كچەكەشی ببەن دەیكەن بەسەبایا یان ئەیفرۆشن بەملهوڕێك".
شه‌وی 12-2 مه‌لا کرێکار ئه‌میری پێشووی ئه‌نسار ئیسلامی نزیک رێکخراوه‌ی قاعیده له دیمه‌نه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی NRT وتی " من داشم ناناسم تا هه‌ڵوێستی خۆم یه‌کلایی بکه‌مه‌وه له‌سه‌ریان".