بڕیار راگرتنی كەناڵی ئێن ئار تی راگەیەنرا

بەبڕیارێكی بەڕێوەبەرێتی گشتی راگەیاندن‌و چاپ‌و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبری، پەخشی كەناڵی ئێن ئارتی بۆ ماوەی هەفتەیەك رادەگیرێت.

کاربەدەستێکی بەڕێوەبەرێتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بە نوسراوێک بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوەی هەفتەیەک دەردەکات و نوسراوەکە ئاراستەی ئاسایشی سلێمانی دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.


لەو نوسراوەدا کە مێژووی ١٥ی شوباتی لەسەرە و کۆپییەکی دەست ئێن ئاڕ تی کەتووە و ئیمزای هەڵگورد جوندیانی بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندنی لەسەرە، تیایدا ئاماژە بە هۆکاری بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی نەدراوە.
 
 
ئەم بڕیارە لەكاتێكدایە كە بە پێی یاسای 35ی ساڵی 2007 هیچ بریارێك لەسەر راگرتن یان داخستنی دەزگاكانی راگەیاندن نەدراوە.



PM:04:45:15/02/2015