به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی رایگه‌یاند " هیچ وڵاتێک هێنده‌ی کوردستان مزگه‌تی تیا نییه‌و ژماره‌که‌ی 5 هه‌زار 208 مزگه‌وت هه‌یه".
له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی داعش، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتی" له‌و ژماره‌یه هه‌موو هه‌ینیه‌ک 2800 مزگه‌وت وتاری تیا ده‌خوێنرێته‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد " له‌و وتاره خوێنانه ژماره‌ی زۆریان وتاربێژی پرۆفیشنال نین و له 10% وتاربێژی باش نیین و ره‌نگه خه‌ڵک هان بده‌ن بۆ توندڕه‌وی".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه تا ئێستا ژماره‌یه‌ک مزگه‌وت رۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه بۆ هاندان و ناردنی گه‌نجان بۆ ناو رێکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان و له پێش هه‌مووشیانه‌وه بۆ ناو داعش.