بارزانی گەیشتە كەركوك
مەسعود بارزانی
ئەمرۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان بەسەردانێك گەیشتە كەركوكو بڕیارە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی میحوەری كەركوكو بنەماڵەی شەهیدان كۆببێتەوە
بارزانی لەلایەن هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆكی هەرێمو محەمەدی حاجی مەحمود، د. نەجمەدین كەریم، مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگەو ئەنوەری حاجی عوسمانو ژمارەیەك بەرپرسی سەربازیی كەركوك پێشوازی لێكرا.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا بڕیارە بارزانی پاش دیدار لەگەڵ لایەن سیاسیو سەربازییەكانی كەركوك، بەنیازە ژمارەیەك لەبنەماڵەی شەهیدەكانو پێشمەرگە بەدیل گیراوەكان كۆببێتەوەو دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ساز بكات.
PM:02:40:17/02/2015