چه‌کدارانی داعش شه‌وی 17-2 له قۆڵی مه‌خموره‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه هه‌ر زوو لێێنا هاتنه ده‌ستو هێرشه‌که‌یان تێکشکاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که هێرشه‌که‌ی داعش له گونده‌کانی (جاروڵا و ته‌لریم)ه‌وه بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه زوو لێیان هاته ده‌ست و به‌رپه‌رچیان دانه‌وه‌و نزیکه‌ی 10 چه‌کداریان لێ کوژرا.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌توندی هێرشبه‌ران و سه‌نگه‌رو شوێنی گردبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعشیان له ناوچه‌که بۆردومان کرد.
مانگی رابردووش به‌هه‌مان شێوه له‌و قۆڵه‌وه داعش پێشڕه‌وی کردوو دوو گوندی کۆنبترۆڵکرد، به‌ڵام دواتر پێشمه‌رگه تێکی شکاند.