یەپەگە ژمارەیەك گوندی دیكەی كۆبانێ رزگار كرد

ئەمرۆ چوارشەممە شەڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ به‌ هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رسێ به‌ره‌ی كانتۆنی كۆبانێ توانیان 15 گوندو دوو گردی ستراتیژی رزگار بكەن.

لەمبارەیەوە ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی‌و بە میدیاكانی رایگەیاند: سەربه‌یانی ئه‌مڕۆ شەڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ به‌ هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ توانیان له‌ هه‌رسێ به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواو باشوری كانتۆنی كۆبانێ 15 گوندو دوو گردی ستراتیژی به‌ناوه‌كانی تل سیدارو تل سێڤێ له‌ به‌ره‌ی باشور له‌ داعش پاككبكه‌نه‌وه‌.

وتیشی: له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژران كه‌ ته‌رمی 12 یان كه‌وتنه‌ ده‌ست هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌.



PM:02:24:18/02/2015