نوسه‌رو رۆشنبیر عه‌تا قه‌ره‌داخی ده‌ڵێت" له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا كورد ته‌نیا كاكه ته‌هایه‌كی له به‌غدا هه‌بوو كه هیچ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی نه‌بوو، ئێستا سه‌رۆك كۆمار كاكه ته‌هایه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كه كورده كاكه ته‌هایه ، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاكه ته‌هایه، وه‌زیری دارایی كاكه ته‌هایه، زۆربه‌ی زۆرتان له رووی رۆڵ و كاریگه‌ریتانه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری عێراقی كاكه ته‌هان".
له وتارێکدا عه‌تا قه‌ره‌داخی که به‌ناونیشانی ته‌ها محێدینه‌کانی کورد له‌به‌غدا چه ده‌که‌ن ده‌نوسێت "م هه‌موو كورد به كاكه ته‌های ده‌گوت ناپاك، خۆفرۆش، خواهه‌ڵناگرێت ئه‌ویش نه باسی كوردایه‌تی و نه‌باسی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كرد، به‌ڵام كاكه ته‌هاكانی ئێستامان له به‌غدا باسی كوردایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی كورد‌و مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و له رووی رۆڵ و كاریگه‌رییان هه‌ر هه‌مان شێوه‌ی كاكه ته‌های مامه محێدین مه‌عروفه‌كه‌ی خۆمانن".