وه‌زاره‌تی دارایی گرێبه‌ستی ژماره‌یه‌ک کرێکاری هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه به‌رپرسن له خزمه‌تکردنی 75 هه‌زار نه‌مام که له‌چه‌ند شوێنێکی جیاجیای شاری که‌لاردا روێنراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان ئیبراهیم زه‌ریف له لێدوانێکدا بۆ سپی میدیا وتی" هه‌ڕه‌شه‌ی وشکبوون و فه‌وتانی 75 هه‌زار نه‌مام له دارستانه ده‌ستکرده‌کانی گه‌رمیان له ئارادایه به‌هۆی هه‌ڵوه‌شادنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کرێکاردا کراوه تا ئه‌و نه‌مامانه گه‌وره بکه‌ن".
ئیبراهیم زه‌ریف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و باخه ده‌ستکردانه که ته‌مه‌نیان 2 تا 3 ساڵه له به‌رده سوری که‌لار له مه‌زاری شه‌هیدانی ئه‌نفال و، له دارستانی باوه شاسوار له کفری نێژراون.
ژینگه پارێزی گه‌رمیان پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت درێژه به‌و گرێبه‌ستانه بدات، داوا ده‌که‌ن که كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی گه‌رمیان مووچه‌ی ئه‌و كرێكارانه دابین بكه‌ن، هه‌تا باری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم باش ده‌بێت.