بەپەلە.. وەزارەتی دارایی عێراق 250 ملیار دیناری نارد

ئەمرۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی عێراق 250 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان نارد.

لەدوا كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری كورد لەگەڵ عەبادی‌و بەرپرسانی عێراق وەفدەكەی عێراق ئاشكرایان كردبوە كە نزیكەی 450 ملیار دینار بۆ هەرێمی كورستان دەنێرن كە ئەمرۆ وەزارەتی دارایی عێراق 250 ملیار دیناری نارد.

لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم نارازییە لەو بڕە پارەیە‌و لە كۆبوونەوەكەشدا ناڕەزایی خۆیان بە كەمیی پارەكە دەربڕیوە كە نە موچەی فەرمانبەرانی پێدەدرێت‌و نە ئەو پشكەشە كە هەرێم لەبودجەی عێراق بەریدەكەوێت.




PM:02:32:22/02/2015