زیاتر لە 180 كورد چوونە ناو ملیشیا شیعەكانەوە
سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات زیاتر لە 180 كورد چوونەتە ناو میلیشیا شیعەكانەوە كە بە حەشدی شەعبی ناسراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: "زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وپێش 183 كه‌سی به ره‌گه‌ز كورد په‌یوه‌ندییان به ریزی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی‌ییه‌وه كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ناوچه‌كانی به‌غداو ده‌وروبه‌ری چوونه‌ته خولی مه‌شقپێكردنی سه‌ربازییه‌وه، له به‌رانبه‌ریشدا موچه‌و ئیمتیازاتیان پێده‌درێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و 183 كه‌سانه شیعه مه‌زهه‌بن و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی سه‌عدییه و خانه‌قین و ده‌وروبه‌رین، ساڵانێكیشه له به‌غدا ده‌ژین.
وتیشی: "یه‌كێك له‌و 11 چه‌كداره كوژراوه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، له ناوچه‌ی سامه‌ڕا، كوردێكی سوننی بووه".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی پێشوو 16 ی شوبات، ته‌رمی 11 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به ره‌گه‌ز كورد له ناوچه‌ی سامه‌ڕا له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش دا كوژرابوون، گه‌یه‌نرانه‌وه شاری خانه‌قین. ئه‌وانه‌ش 10 كه‌سیان كوردی شیعه‌ی سه‌ر به یه‌ك بنه‌ماڵه بوون و یه‌كێكیشیان كوردی سوننه مه‌زهه‌ب بوو.
AM:10:21:23/02/2015