یەکێتی وەڵامی پارتی دەدەاتەوەو ھەڕەشەی کشانەوە دەکات
سەبارەت بە پۆستی قایمقامی هەڵەبجە یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوەو هەڕەشەی كشانەوە دەكات.
لەمبارەیەوە ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN ڕایگەیاند "ئێمە دەستبەرداری پۆستی قائیمقامی ھەڵەبجە دەبین بەمەرجێک، پارتی قائیمقامی دھۆک بداتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان".
لەبارەی سووربوونی یەکێتی لەسەر ئەو پۆستە، قەدەفەری ڕوونیکردەوە، یەکێتی دەنگی یەکەمی ھەڵەبجەیە، "بۆیە دەستبەرداری ئەو پۆستە نابین".
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەھەڵەبجە ھۆشداریدەدات لەکشانەوەی حکومەتی خۆجێی ھەڵەبجەو ڕایدەگەیەنێت، "ئەگەر ئەو پۆستە بۆ ئێمە نەبێت، بەشداریی پرۆسەکە ناکەین و بەمەرجیش دەستبەرداری پۆستی قائیمقامی ھەڵەبجە دەبین".
PM:03:45:23/02/2015