په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌سه‌ر پرسی درێژکردنه‌وه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌زاری نه‌وشیروان مسته‌فاوه ده‌ڵێت: لێره‌و له‌وێ قسه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که گۆڕان رازی بووه ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌م شێوه‌ی ئێستای که له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم درێژبکاته‌وه‌و کاک نه‌وشیروان ئه‌مه‌ی پێوتوون.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه راست نییه، ئه‌و کاره نایاساییه‌ی له ٢٠١٣ دا، به‌ڕێوه‌چوو بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم قابیلی دوو باره بوونه‌وه نیه‌و به خیانه‌ت له دیموکراسی و پێشێلکردنی یاسایی ده‌زانین.
ناوبراو له‌زاری نه‌وشیروان مسته‌فاوه ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت کاک مه‌سعود به‌نیاز نیه ببێته‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم و گۆڕان پێی باشه ببێت!کاک مه‌سعود، کارێکی باش ده‌کات نایه‌وێت ببێته‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم و هیوادارین ئه‌م نیه‌ته‌ی که‌هه‌یه‌تی وه‌ک باس ده‌کرێت بێته کردار، به دڵنیای ته‌کلیف له که‌سیش ناکه‌ین ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت " هه‌موو لایه‌کیش دڵنیابن یاسا شکێنی بۆکه‌س ناکه‌ین و ته‌نیا له خه‌می سیستمێکی حوکمڕانیداین، که دیموکراسی به‌رهه‌مبهێنێ".