به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه نرخی به‌نزینی تایبه‌ت دابه‌زیوه‌و به‌نزین تاکسی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌رچی نرخی گازویله‌یشه هه‌ندێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌کان به سپی میدیای راگه‌یاند که حکومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌بواری نه‌وت و گازۆیلدا ناویه‌تی له روانگه‌ی ئه‌وه بووه که کۆمه‌کی حکومه‌ت بۆ ئه‌و بواره جێگیر بکرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که نرخی به‌نزین به‌ند کراوه به نرخی بورسه‌ی جیهانیه‌وه‌و له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش به‌هه‌مان شێوه‌ی لێدێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌کان چه‌ند بریارێکی له‌سه‌ر نرخی به‌نزین و گازویل ده‌کرد، به‌پێی ئه‌و بڕیاره نرخی به‌نزینی تایبه‌ت له 900 دیناره کرا به 700 دینار، نرخی به‌نزین ئۆتۆمبیلی گشتی به 500 دینار بۆ هه‌ر لیترێک وه‌ک خۆی مایه‌وه.
سه‌باره‌ت به گازۆیل که‌نرخی حوکمی به 450 دینار بوو بۆ هه‌ر لیترێک، به‌رزبووه بۆ 500 دینار بۆ ئۆتۆمبیلی گشتی پاس و مولیده ئه‌هلییه‌کان، هه‌رچی گازاویله بۆ ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت که پێشتر له بازاڕ نرخه‌که‌ی 1000 بۆ 1100 دینار بوو ده‌بێت به 750 دینار.