"ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌یه‌کێتی ده‌رمانبکه‌ن،ملوانی کراسه‌کانیان ئاره‌قی نه‌کردۆته‌وه‌"

ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌سه‌ر ململانێی نێو حیزبه‌که‌ی ده‌ڵێت" ئەوانەی دەیانەوێت لە یەکێتی دەرمان بکەن لەباڵەخانەکانی ئەوروپاوە هاتونەتەوەو ملوانی کراسەکانیان ئارەقی نەکردووە".

مەحمود سەنگاویی له‌ میانه‌ی کۆڕی شه‌هید چۆمان عومه‌ر که‌ له‌ که‌لار به‌ڕێوه‌ چوو، ده‌ڵێت: کە کەس لەوان یەکێتی تر نییەو ئەوانەی دەیانەوێت ئەوان لە یەکێتی دەربکەن لەباڵەخانەکانی ئەوروپاوە هاتونەتەوەو ملوانی کراسەکەیان ئارەقی نەکردووە.

لەمیانەی ئه‌و کۆڕه‌دا کە 26-2 له‌و شاره‌ سازکراوه‌و رادیۆی ده‌نگ رووپێوی به‌شێکی کردووه‌، مەحمود سەنگاویی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی، وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا بەبێ ناوهێنان هێرشی کردە سەر باڵی دەستڕۆیشتووی ناو یەکێتی.

سەنگاوی لەبەشێکی وتەکانی دا کە کادیرێکی یەکێتی گواستویەتیەوە، وتی: "ئەوکاتەی مەترسی لەسەر پێگەی جەنابی مام جەلال بوو، تەنها ئێمە بووین بەخوێنی خۆمان جەنابی مام جەلال و یەکێتی مان لە دوو کەرت بوون وکودەتا پاراست".

 وتوشیەتی"ئێمەبووین شەڕی عێراق و ئێران و ئەنسارولئیسلام و جوندولئیسلام و داعش و دەیان پیلانگێڕیمان کرد".

سەنگاوی بەردەوام بوە لە قسەکانی دا وتویەتی: "پێیان ئەڵێم خەیاڵیان خاوە ئەوە ئێمەین یەکێتی ناو یەکێتی ئەپارێزین، چونکە ئەوانەی دەستیان داوەتە ئەم ئیشە ملوانی کراسەکەیان ئارەقی نەکردوە و لەباڵەخانەکانی ئەوروپاوە هاتنەتەوە، ئەبێت بگەڕێنەوەبو ناو باڵەخانەکان".



AM:12:46:01/03/2015