دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی داعش کۆنترۆڵی گوندی (ته‌لریم)یان له‌رۆژئاوای مه‌خمور کرد، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و گونده‌ی کۆنترۆڵکرده‌وه.
به‌رپرسی کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له مه‌خمور به سپی میدیای راگه‌یاند: کاتژمێر 3 پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 1-3
فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمان به‌توندی بۆردومانی هه‌روو گوندی ( نه‌سر و حمێدانیان) له رۆژئاوای مه‌خور کرد که ده‌که‌وێته پشتی گوندی ته‌لریمه‌وه که شوێنی گردبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعشه.
ئه‌و به‌ر‌پرسه ده‌ڵێت کاتژمێر 4 ی پاشنیوه‌رۆش هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیان به هێرش کرد بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده‌و به‌رزاییه‌کانی ده‌وروبه‌ری، له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ناوچه‌که له داعش پاککرایه‌وه.
به‌پێی هه‌ندێک زانیاری بۆردومانی فرۆکه جه‌نگیه‌کانی هاوپه‌یمانان و هێرشی پێشمه‌رگه زه‌ره‌ری گیان زۆری به چه‌کدارانی داعش گه‌یاندووه، هه‌ر بۆیه ناچاریش بوون پاشه‌کشه بکه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چه‌کدارانی داعش کۆنترۆڵی گوندی ته‌له‌ریمیان کرد، ئه‌م میحوه‌ره‌ش له دوو مانگی رابردوودا زۆرترین هێرشی چه‌کدارانی له‌سه‌ر بووه، سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی له هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند هۆکاری دزه‌کردنی هێزه‌کانی داعش له‌م ناوچه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووری سه‌نگه‌رو ره‌بییه‌کانی پێشمه‌رگه له‌یه‌کتریه‌وه که ئه‌و بواره‌ی داوه به داعش تا دزه بکه‌نه ناوچه‌که‌وه.
ته‌له‌ریم ده‌که‌وێته رۆژئاوای مه‌خموره‌وه‌و 25 کم دووره له‌و شارۆچکه‌یه‌وه.