به‌یانی ئه‌مرۆ کاتژمێر 4 چه‌کدارانی داعش به دوو هه‌مه‌ری مینرێژکراو په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان دا‌و، یه‌کێک له دوو هه‌مه‌ره‌که لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ته‌قێنرایه‌وه، هه‌مه‌ری دووه‌م گه‌یشته سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌و خۆی ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ 2-3 کاتژمێر 4 چه‌کدارانی داعش له ڕێگای دوو هه‌مه‌ری خۆکوژه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی 70 پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان دا.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هێرش ئه‌و دوو هه‌مه‌ره خۆکوژه له قۆڵی فه‌وجی 1 ی شه‌نگال له له‌لیوای 111 ی هێزه‌کانی 70 ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه هه‌مه‌ری یه‌که‌میان پێشمه‌رگه توانیهویه‌تی بیته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌مه‌ری دووه‌میان خۆی گه‌یاندۆته سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌و خۆی ته‌قانده‌ته‌وه‌و بۆته هۆی رووخانی نزیکه‌ی پێنج خانووی ئه‌و ناوچه‌یه‌و شه‌هیدبوونی 7 پێشمه‌رگه.
چه‌کدارانی داعش دوای ئه‌م دوو کرده‌وه خۆکوژیه به چه‌کی دۆشکه‌و قه‌ناس ته‌قه‌یان له‌سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه کردووه به‌مه‌به‌ستی پێشڕه‌وی کردن، به‌ڵام پێشمه‌رگه لێیان دێنه ده‌ست و ناهێڵن هیچ پێشڕه‌ویه‌ک بکه‌ن و ئێستا دووره ته‌قه له‌یه‌کتر درێژه‌ی هه‌یه.