سەرۆك كۆماری عێراق داوای جێبەجێكردنی مادەی 140 دەكات
كه‌ركوك
د. فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا جەختی لەسەر ئەو كردەو ە كە پێویستە مادەی 140ی دەستور جێبەجێ بكرێت.
پێش نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 3-3-2015 سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری كه‌ركوك و له‌لایه‌ن پارێزگار‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگار‌و به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی پارێزگاكه كۆبووه‌وه.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا سه‌رۆك كۆمار ستایشی پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌یانه بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی كرد له پاراستنی ئارامی شاره‌كه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد هه‌ركاتێك كه‌ركوك پێویستی به هاوكاری ئێمه هه‌بێت به‌هه‌موو جۆرێك هاوكاری ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 د. فوئاد مه‌عسوم رایگه‌یاند كه ئه‌وه مادده‌یه‌كی ده‌ستوریه‌و پێویسته جێبه‌جێبكرێت.
سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكیدی له به‌گه‌ڕخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕێی هاتنی وه‌فدێكی هه‌رێمه بۆ به‌غدا.
بڕیاریشه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری كه‌ركوك سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوره‌كه كۆببێته‌وه.
PM:02:36:03/03/2015