سەرۆکی پەرلەمان باس لە پرۆژەی دەستور و یاسای نەوت و ئازادی تاک دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە ٣ی ئازار، لە دەستپێکی خولی بەهارە، ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، د.یوسف محەمەد سادق وتارێکی پێشکەشکرد.

لە دەستپێکی وتارەکەیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد. لەبەشێکی تری وتەکانی سەرۆکی پەرلەماندا، ئاماژەی بەو پڕۆژە یاسایانە کرد لەم خولەدا پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەردەکات، بە تایبەتیش پرۆژەی دەستوری هەرێم.پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان.یاساکانی تایبەت بە دامەزراوەکانی هەرێم، بە تایبەت پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و پرۆژە یاساکانی تایبەت بە دامەزراویکردنی کەرتی نەو و گاز .

لەگەڵ ئەو پرۆژە یاسایانەی تر کە لە بواری ئازادی تاک و بەرژەوەندی گشتیدایە. ئەمە جگە لە کارکردن لەسەر پڕۆژە یاساکانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی و سیستەمی سۆشیال لە هەرێمی کوردستان. لە کۆتایی وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتارانکرد، هەستی نیشتمانی بخەنە پێش هەستی حیزبایەتی، بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕێنن.




PM:03:13:03/03/2015