پیرۆزه یادی راپه‌ڕین
ئه‌مرۆ 24 ساڵ به‌سه‌ر یادی راپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991 دا تێپه‌ڕده‌بێت که له شاری رانیه‌وه ده‌ستیپێکردوو پاش ماوه‌یه‌کی مه‌شخه‌ڵی ئه‌و راپه‌ڕینه هه‌موو شاره‌کانی کوردستانی گرته‌وه.
راپه‌رین بۆ خه‌ڵكی باشووری کوردستان واقیعێکی نوێی هێنایه ئاراوه که له مێژووی هاوچه‌رخی کورد‌و ناوچه‌که‌دا بابه‌تێکی نوێ بوو، له‌سایه‌ی ئه‌و راپه‌رینه مه‌زنه‌دا بوو کوردستان گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا به‌لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نه‌گه‌تیڤه‌کانه‌وه، هه‌رچه‌نده هێشتا خه‌ڵكی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانی زه‌مه‌نێکی زۆریان له‌به‌رده‌مدا ماوه تا کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسی و کراوه بنیات‌بنێت، به‌لآم به‌هه‌موو پێودانگه‌کان هێشتا ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌باره له کوردستاندا ئه‌و گۆڕانکارییه ریشه‌یانه بکرێت تا هه‌رێم بگوازێته‌وه بۆ دنیایه‌کی له‌مه‌ی ئێتسا باشتر.
ئاشکرا یادی راپه‌رین له کاتێکدا ده‌کرێته‌وه که کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی درنده‌ترین هێزدایه که تێکڕای مێژووی مرۆڤایه‌تی هێزی وا دڕنده‌ی وه‌ک (داعش)ی به‌خۆوه نه‌دیووه، ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان نه‌بوایه ره‌نگه تێکۆشانی گه‌لی کورد چه‌ندین ساڵ به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕایه‌ته‌وه، بۆیه له‌م بۆنه‌یه‌دا پێویسته پیرۆزبایی ئه‌م یاده شکۆداره سه‌ره‌تا له‌وان و پاشان خه‌ڵکی کوردساتان بکه‌ین که به‌درێژایی ئه‌و 24 ساڵه به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شانه‌ی گرتووه که له‌سه‌ر هه‌رێم بووه.
AM:09:45:05/03/2015