به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشی هێزی پێشمه‌رگه له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه له رۆژئاوا‌و باشوری رۆژئاوای که‌رکوک بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش ده‌ستی پێ‌کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند هێرشه‌که‌ی پێشمه‌رگه زیاتر له 35 کم له میحوه‌ری ته‌للوه‌رد له رۆژئاوای که‌رکوک به‌ره‌و باشووری که‌رکوک ده‌ستی پێکردووه‌و سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش کوتۆته ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌وه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد به پێچه‌وانه‌ی هێرشی سووپای عێراقه‌وه بۆ سه‌ر تکریت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کان به‌شداریان نه‌کرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فرۆکه‌ی هاوپه‌یمانان زۆر به‌چڕی بنکه‌و شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ده‌وری که‌رکوک بۆردومان ده‌که‌ن.
هێرشی هێزی پێشمه‌رگه له کاتێکدایه که 5 رۆژه سووپای عێراق هێرشێکی به‌رفراوانی ده‌ستپێکردووه بۆ سه‌ر شاری تکریت و به‌پێی ئه‌و لێدوانه رۆژنامه‌وانیانه‌ی بڵاویده‌که‌نه‌وه گه‌یشتوونه‌ته چورادوری شاره‌که‌و ناعیه‌ی عه‌له‌میان کۆنترۆڵکردووه که 16 کم دووره له تکریته‌وه.