به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری که‌رکوک وه‌ستا ره‌سوڵ رایگه‌یاند " به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ کاتژمێر 2 هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌موو میحوه‌ره‌کانی باشور و رۆژئاوای که‌رکه‌وه ده‌ستی به هێرش کرد بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه".
وه‌ستا ره‌سوڵ له لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له هه‌موو میحوه‌ره‌کان پێشمه‌رگه پێشڕه‌ویکردووه و له‌میحوه‌ری مه‌کته‌ب خالیده‌وه پێشمه‌رگه توانیویه‌تی دووڕیانی ( موسڵ – ریاز) کۆنترۆڵ بکات، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو گوندی (سمایل ئاوای یه‌ک و دوو).
سه‌باره‌ت به رۆڵی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان، ناوبراو وتی" له کاتژمێر 4 به‌یانییه‌وه فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان زۆر به‌چڕی بۆردوومانی مۆڵگه‌و بنکه‌کانی چه‌کدارانی داعش له ده‌وری حه‌ویجه‌و به‌ره‌ی شه‌ڕه‌که ده‌که‌ن".
سووپای عێراق و میلیشیا شیعه‌کان پێنج رۆژه به‌رده‌وامن له‌هێرشکردنه سه‌ر ناوچه‌کانی تکریت و به‌پێی راگه‌یاندنه‌کانی سووپای عێراق زیاتر له 110 گوندیان رزگارکردووه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ناحیه، گرنگترینیان ناحیه‌ی عه‌له‌مه که 16 کم دووره له تکریته‌وه.