جبوری: ململانێی ئەمەریكاو ئێران عێراق بەرەو كارەسات دەبات
سەلیم جبوری
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەلیم جبوری پێیوایە ململانێی هێز لە نێوان ئێران و ئەمەریكا لەناو عێراقدا خەریكە ئەم وڵاتە بەرەو كارەساتێكی گەورە دەبات.
سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانەی سێیەمین دیداری سلێمانیدا رایگەیاند: ئەگەر ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەناو عێراقدا بەردەوام بێت عێراق بەرەو كارەساتێكی گەورە دەبەن و پێویستە ئەو ململانێیان لەناو عیـَراقدا رابگیرێن.
ئەوەشی ئاشكرا كرد گروپە تیرۆریستیەكان وەكو میكرۆب وان و پێویستە خوێندنەوە بۆ دوای نەمانی ئەمرۆ گروپەش بكرێت، وتیشی "ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بارمتەن لەژێر دەستی داعشدا پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای گەلی عێراقەوە بێت".
ئاماژەی بەوەش كرد پێویستە ئاسایش و ئەمنی عێراق لەدەستی گروپی عەشایەر و توندڕەو دەربهێندرێت و سوپا و هێزە ئەمنیەكان ئاسایشی ئەم وڵاتە بپارێزن، وتیشی "پێویستمان بەموبادەرەیەك هەیە بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی".
PM:02:19:11/03/2015