هونەرمەندی ناسراوی کورد عەدنان کەریم لەنوێترین قسەیدا لەسەر پێشمەرگە دەڵێت: سەربەرزم لە خاکێدا دەژیم پێشمەرگەی هەیە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک عەدنان کەریم بۆ خوێندکارێکی گەنجی ناسیاوی کە لە ریزەکانی پێشمەرگەدایەو لەشەڕەکەی دوو رۆژی رابردووی لە کەرکوک برینداربووە، دەنوسێت: کوردستان به درێژای مێژوو هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی له‌سه‌ر بووه ، ئێستاش وا پێشمه‌رگه‌کانمان ماوه‌ی ۷ مانگه له جه‌نگدان دژی هێزێکی دروستکراوی دڕنده‌ی ناخ ڕه‌ش ، لێره‌وه ده‌ڵێم هه‌تا خاوه‌نی ده‌ست و بازووی ئه‌و ڕۆڵه ئازا و به‌جه‌رگانه‌مان بین و هه‌تا دڵێکی نیشتیمان په‌روه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاکه لێ‌بدا ئه‌وا ده‌بێ دووژمن خه‌ون ببینێ به داگیر کردنی کوردستانه‌وه".
بۆ سەلماندنی ئەو قسەیەی عەدنان کەریم دەڵێت" باشترین نموونه‌ش کاکه بۆتانی لاوه که پیشه‌ی خوێندکاره و پێرێ بریندار کرا له به‌ره‌کانی جه‌نگ، هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌و و گشت پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئه‌خوازم له هه‌رجێیه‌ک بن".