ساڵح موسلیم: ره‌وته ئیسلامییه‌كان هه‌موویان خاوه‌نی یه‌ك بیر‌و باوه‌ڕی توندره‌ون
ساڵح موسلیم
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له‌میانی به‌شداریكردنی له سێیه‌م پانێلی دووه‌م رۆژی دیداری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌وته ئیسلامییه‌كان هه‌موویان خاوه‌نی یه‌ك بیر‌و باوه‌ڕی توندره‌ون.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له سێیه‌م پانێلی دووه‌م دیداری سلێمانی رایگه‌یاند: "داعش ئامێرێكه بۆ تێكشكاندنی كورد دروست كراوه، ئه‌و ئامێره له یه‌ك جه‌سته پێك نه‌هاتووه و ده‌ستی چه‌ند لایه‌نێكی تێدایه".
وتیشی:" داعش كاری به‌ته‌نها تێكدانه، شوێنه دێرینه‌كان و پیرۆزه‌كانی وه‌ك مزگه‌وت و كڵێساكانی تێكدا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێمه له رۆژئاوا نمونه‌یه‌كی نوێمان دروسكرد ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه خه‌ڵك خۆی به‌رگری له خۆی ده‌كات، ئافره‌تان جگه له داواكردنی مافی خۆیان توانیان كۆمه‌ڵگه بپارێزن".
PM:04:22:12/03/2015