چه‌کدارانی داعش دووچاری تێک‌شکاندن بوونه‌ته‌وه‌و بێ پێشاندانی به‌رگریه‌کی به‌رچاو سه‌نگه‌ره‌کانیان له باشور و باشوری رۆژئاوای که‌رکوک جێده‌هێڵن، له‌دوا په‌ره‌سه‌ندا ئه‌مڕۆ 13-3 له باشوری که‌رکوک چوار گوند له هێرشێکی به‌په‌له‌دا که‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند : گونده‌کانی نه‌وافل و شێخ فایز و فه‌نبه‌رو وه‌ستنایه له هێرشێکی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا کۆنترۆڵکران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کرد که پێشمه‌رگه خۆی هێرشه‌که‌ی کردووه ته‌نها له ریاز نه‌بێت حه‌شدی شه‌عبی که سه‌ربازگه‌کانیان له نزیک تازه‌یه به‌شداری شه‌ره‌که‌یان کرد‌و له میحوه‌ره‌کانی تر ته‌نها پێشمه‌رگه خۆی به‌بێ بۆردومانی فرۆکه جه‌نگییه‌کان ئه‌و گوندانه‌یان ئازاد کرد.