داعش هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوبانێ

بەرەبەیانی ئەمرۆ ١٤-٣ چەکدارانی داعش هێرشێکی توندیان کردۆتە سەر پردی (قەرەقوزاق) لە رۆژئاوای کوبانێ و ئێستا شەڕێکی زۆر قورس لەو دەڤەرە دەگوزەرێت.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە هێرشەکەی چەکدارانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ دەستی پێکردووە بۆ سەر پردی قەرەقوزاق لەباشوری رۆژئاوای کوبانێ.

بەپێی هەواڵەکە شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە بەتوندی وەڵامیان داونەتەوەو ئێستا شەڕ گەرمە لەو دەڤەرە.

ئەو ناوچانە هەفتەی رابردوو لەلایەن شەڕڤانانەوە ئازاد کراو ئەو پردە لەلایەن داعشەوە تەقێنرایەوە بۆ ئەوەی بەر لە پێشکەوتنی شەڕڤانان بگرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری جەرابلس.  




AM:11:25:14/03/2015