مەكتەبی سیاسی پارتی چاوی بە تاڵەبانی كەوت

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌سلێمانی  دیداریان كرد.

وەفدەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی پێكهاتبوون لە هەریەك: فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی و ئازاد به‌رواری و مه‌حمود محه‌مه‌د رێبوار یه‌ڵدا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی ئیحیتیاتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەپێی هەواڵێكی  (puk) له‌و دیداره‌دا كه‌ هەریەك مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێریی و عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێریی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ره‌فعه‌ت عه‌بدولڵا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یبوون، سه‌ره‌تا  فازل میرانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ وه‌فده‌كه‌یان به‌ ناوی مه‌كته‌بی سیاسی پاریتیه‌وه‌ هاتووه‌ بۆ هه‌واڵ پرسین و خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌ به‌ره‌وپێشچونی به‌رچاوی ته‌ندروستی تاڵەبانی.

له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ كرا، بۆ گرنگی چه‌سپاندنی زیاتری یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌ل و هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌نێویاندا پارتی دیموكرات و یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌ تایبه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌ له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مواندایه‌ .



PM:03:53:14/03/2015