داوای قەرەبووكردنەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە ئەڵمانیا دەكرێت
ئەمرۆ لە گردبوونەوەیەكدا لە شاری هەولێر ژمارەیەك رێكخراوی سیاسی‌و مەدەنی داوایان لە حكومەتی ئەڵمانیا كرد قەرەبووی بریندارانی چەكی كیمیایی بكاتەوە.
لە گردبوونەوەكەدا كە له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا‌و به به‌رزكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ری وێنه‌ی شه‌هیدان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه بەڕێوەچوو،31 ڕێكخراو‌و حیزبی سیاسی داوایان له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن، كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چه‌كی كیمیاییان داوه به عێراق دادگایی بكرێن.
داواش ده‌كه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌شداری بكات له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانی چه‌كی كیمیایی، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له شاری هه‌ولێر كارئاسانی بكات بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و بریندارانی چه‌كی كیمیاوی، بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ر بكرێن.
PM:02:24:15/03/2015